دەنگی شاراوەی کۆماریخوازان بە قازانجی «بایدێن»ی دیموکرات
دەستەیەک لە کۆماریخوازان، بە پەنامەکی و بە بۆ ڕادەربڕینێکی فەرمیانە دەنگیان بە پاڵێوراوەکەی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ھیل، دەستەیەک لە ئەندامانی پارتی کۆماریخواز لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا بە نھێنی دەنگیان بە «جۆ بایدێن»ی پاڵێوراوی پاتی خەنیم داوە.
ڕاوەرگرتنەکان وا دەردەخەن کە دەنگی ئەم کەسانە لە ئیالەتە کاریگەرەکانی میشیگان، ڤیسکانسێن و پێنسیلڤانیا لە گۆڕینی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە بە قازانجی «جۆ بایدێن» کاریگەرە.
ئەم دەستە لە ئەندامانی پارتی کۆماریخواز خۆیانیان دەرنەخستووە، بەڵام کۆمەڵێک لە کۆماریخوازان بە ئاشکرا پشتگری نەکردن لە ترەمپیان ڕاگەیاندووە لەوانە «کاڵین پاڤێل» وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکاو «مایکێڵ ستیل» سەرۆکی پێشووی لێژنەی نیشتیمانیی کۆماریخوازان.
پرۆژەی «لینکۆڵن»یش دەستەیەکی تری کۆماریخوازانن کە داکۆکی لە «جۆ بایدێن» دەکەن. دەرەنجامی ڕاوەرگرتنەکان وا دەردەخات کە ھەتا ئەم ساتە بایدێن لە پێشەوەی ترەمپە.