تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 13:01 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ٢٠ دادئەستێنی پێشووتری کۆماریخواز لە «جۆ بایدێن»

٢٠ دادئەستێنی پێشووتری کۆماریخواز وێڕای داکۆکی کردن لە پاڵێوراوەکەی پارتی دیموکرات بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا، سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتەیان بە ھەڕەشەیەک بۆ سەروەریی یاسا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەی «ھافینگتۆن پۆست»  ٢٠ دادئەستێنی پێشووتری ئەمریکا کە لە لایەن سەرۆک کۆمارە کۆماریخوازەکانەوە بۆ ئەو پۆستە دیاری کرابوون، لە نامەیەکی کراوەدا لە «جۆبایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی ئەریکا داکۆکییان کردووە.

ئەم دادئەستێنانە وێڕای ڕەخنەی توند لە ھەنگاوەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا لەمەڕ بە سیاسی کردنی دیوانی باڵا، ناوبراویان بە ھەڕەشەیەک بۆ سەروەریی یاساکانی ئەم وڵاتە زانیوە.

«ترەمپ» ، «ئیمی کانی بارت» دادوەری پارێزکاری وەک جێگرەوەی «ڕئس بیدێر کینزبێرگ» دادوەرە کۆچکردووەکەی دیوانی باڵای ئەمریکا ناساند بوو. سێنای ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی شیاوەتیی «بارت» پاڵێوراوی پێشنیارکراوی «ترەمپ»ی بۆ وەرگرتنی یەکێک لە کورسییەکانی دادوەریی دیوانی باڵای ئەمریکا پشتڕاست کردبووەوە.

سەرباری نەیارەتیی دیموکراتەکان، کۆماریخوازان سوور بوون لە سەر ئەوەی کە بەرلە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا چارەنووسی کورسییە بەتاڵەکەی دیوانی باڵای فیدراڵ ڕوون بێتەوە.

ترەمپ لەم دواییەدا پێش بینیی ئەوەی کردووە کە پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە ئەنجام دا پەل بۆ دیوانی باڵای فیدراڵیش دەکێشێ و ھەر بۆیە دەبێ ھەتا ئەو کات کورسییەکانی ئەم دامەزراوەیە پڕ بکرێتەوە.

سەرپەیڤ