تشرینی دووه‌م 01, 2020 17:35 Asia/Tehran
  • تێکھەڵچوونی لاگران و بەرھەڵستکارانی تڕەمپ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا

پۆلیسی کالیفۆرنیا ، باسی تێکھەڵچوونی لاگرانی سەرۆکی ئەمریکا و تاقمێک لە بەرھەڵستکارانی ئەوان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەکات .

بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، کۆبوونەوەی لاگرانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بوڕلی ھیڵزی ویلایەتی کالیفۆرنیا روووبەڕووی ناڕەزایەتیی چالاکانی بزووتنەوەی ( گیانی رەشپێستان گرنگە) بووەوە . 

بە دوای تێکھەڵچوونی نێوان لاگرانی تڕەمپ و نەیارانی ئەوان ، ئیدارەی پۆلیسی شاری بۆل ھیڵز ھەر جۆرە کۆبوونەوەیەکی بە نایاسایی راگەیاند . 

شارە جیاجیاکانی ئەمریکا لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی شایەدی خۆپێشاندانی دژبەرانی تڕەمپە .

دۆناڵد تڕەمپ لە زۆربەی راپرسیەکان دا ، لە جۆ بایدن خەنیمی دیموکراتی خۆی لە پاشترە . 

سەرپەیڤ