ژماردنی دەنگەکانی ھەڵبژاردنەکەی ئەمریکا دەستی پێ کرد
پاش ئەوەی لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا پرۆسەی ھەڵبژاردن کۆتایی پێ ھات، لە ئێستادا لە چەتند ویلایەتێک دەست کراوە بە ژماردنی دەنگەکان.
لە پاش کۆتایی ھاتنی هه‌ڵبژاردن له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا، له چه‌ندان ویلایه‌ت ئێسته پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌نگه‌کان ده‌ستی پێکردووه و تا ئێسته‌یش هیچ ئه‌نجامێک ڕانه‌گه‌یه‌نراوه و پێشبینیش ده‌کرێ ئه‌نجامه به‌رایییه‌کان له دره‌نگانی شه‌و یان به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممە ڕابگه‌یه‌نرێن.
به گوێره‌ی زانیارییەکان پێش واده‌ی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردن که ڕۆژی سێشه‌ممە بوو زیاتر له ١٠٠ ملیۆن هاووڵاتی ده‌نگیان داوه، ئێسته‌یش له ویلایه‌ته‌کانی «فلۆریدا»،«جۆرجیا»،«ئه‌ریزۆنا»، «کارۆلینای باکور» و «نیڤادا» پرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به چڕی ده‌ستی پێکردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی بڵاو بوونەتەوە، له ئه‌نجامی ژماره‌ی لەسەدا یەکی ده‌نگه‌کانی ویلایه‌تی «نیوهه‌مشایه‌ر» «تره‌مپ» زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه. ماڵپەڕی «ئاکسیۆس» ڕۆژی یەکشەممە وای بڵاو کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەنیازە ئەگەر بێتوو دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەربڕی لەپێشەوە بوونی بێت، ھەر لە شەوی ھەڵبژاردنەکەدا خۆی وەکوو براوەی ھەڵبژاردن بناسێنێ.