تشرینی دووه‌م 05, 2020 04:19 Asia/Tehran
  • تازەترین دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی ئەمریکا_ ٢٦٤ دەنگی ئلێکتراڵ بۆ «بایدێن»و ٢١٤ دەنگیش بۆ «ترەمپ»

تازەترین ڕێژەی فەرمیی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا ھەتا ئەم ساتە وا دەردەخات کە «جۆ بایدێن» بە ٢٦٤ دەنگی ئلێکتراڵ لە بەرامبەر ٢١٤ دەنگی ئلێکتراڵی «دۆناڵد ترەمپ» لە پێشەوەیەو بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەمریکی لەوانە «فەکس نیوز»و«سی ئێن ئێن» لە سەروبەندی چوونەنێو کۆشکی سپی دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی پێنج شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە «فەکس نیوز»ەوە «بایدێن» ساتێک لەمەو پێش ١٦ دەنگی ویلایەتی ھەستیاری «میشیگان»ی مسۆگەر کردو لە ئێستادا مەودای خۆی لەگەڵ «ترەمپ» دا زۆرتر کردووە.

ئەگەر بێتو بایدێن بتوانێ ٦ دەنگی ویلایەتی «نێڤادا»ش بەدەست بێنێ، بە ئاسانی کلیلی کۆشکی سپی لە ترەمپ وەردەگرێت.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی «سی ئێن ئێن» کاتژمێر ١ و ٤٠ خولەکی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: بایدێن بە مسۆگەر کردنی ٢٥٣ دەنگی ئلێکتڕاڵ لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا لە سەروبەندی سەرکەوتن دایە. ترەمپ کە ھەتا دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بەختێکی زۆری ھەبوو بۆ ماتەوە لە کۆشکی سپی دا بە لەکیس دانی دەنگەکانی «میشیگان»و «ڤیسکانسێن» ھیواکانی پوچەڵ بوونەتەوە.

سەرپەیڤ