تشرینی دووه‌م 06, 2020 16:17 Asia/Tehran
  • «بایدێن» دەنگەکانی ویلایەتی «جۆرجیا»شی ماشییەوە

بەپێی دوایین زانیاریی ناوەندەکانی دەنگدان لەویلایەتی جۆرجیا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوای جیاکردنەوەی ژمارەیەکی دیکەی دەنگ، «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان بە ٩١٧ دەنگ پێش «دۆناڵد ترەمپ»ی پاڵێوراوی کاندیدی کۆمارییەکان کەوت.

وەک میدیاکانی ئەمریکا باسی دەکەن بەبردنەوەی ویلایەتی جۆرجیاەش لە ئێستادا «جۆبایدێن» ١٦ کورسی بۆ زیاددەبێت و بردنەوە مسۆگەر دەکات.

تائێستا لەویلایەتی جۆرجیا لەسەدا ٩٩-ی دەنگەکان جیاکراوەتەوە و بەپێی دوایین ئەنجامەکان، «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان دوو ملوێن و ٤٤٩ هەزار و ٣٧١ دەنگی تۆمارکردووە کە دەکاتە لەسەدا ٤٩.٣٩، هاوکات، «دۆناڵد ترەمپ»ی پاڵێوراوی کۆمارییەکانیش دوم ملوێن و ٤٤٨ هەزار و٤٥٤ دەنگی بەدەست هێناوە کە دەکاتە لەسەدا ٤٩.٣٧.

ویلایەتی جۆرجیا خاوەنی ١٦ کورسی نوێنەرایەتیکردنە و لە هەڵبژاردنەکانی رابردودا بە دەنگی مسۆگەری کۆمارییەکان دەھاتە ئەژمار. لە ئێستادا ئەگەرتەواو کردنی ژمارەی دەنگەکان، هاوکێشەکە نەگۆڕێت و «بایدێن» بەپێشەنگی بمێنێتەوە، ژمارەی تەواوی کورسییەکانی ئەو ویلایەتە دەچێت بۆ دیموکراتەکان و بەوەش کۆی ژمارەی کورسییەکانی «بایدێن» دەگاتە ٢٨٠ کورسی ،کە دیارە ئەمەش  ھەتاڕادەیەکی زۆر بردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتییی ئەمریکای بۆ مسۆگەردەکات.

تائێستا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان ٢٦٤ کورسی دەستەی بڕیاردانی سەرۆکایەتیی بەدەست هێناوەو، لەبەرامبەردا «ترەمپ» تائێستا لە ژمارەی ٢١٤دا قەتیس ماوەتەوە.

وەک باسی دەکرێت یەکێک لە ھۆکارەکانی وەپێش کەوتنی «بایدێن» لە ویلایەتی جۆرجیا بۆ بەشداریی بەربڵاوی ڕەش پێستەکان و دەنگ دانیان بە ناوبراو دەگەڕێتەوە. واتە نزیکەی ٥ ملوێن کەس لەم خولەدا بەشدارییان کردووەو ئەم ژمارەیە لە خولی ڕابردوودا نزیکەی چوار ملوێن بووە. 

سەرپەیڤ