تشرینی دووه‌م 07, 2020 09:55 Asia/Tehran
  • لە ئەمریکا رێوشوێنی توند بۆ پاراستنی گیانی جۆ بایدن دەگیردرێتەبەر

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرایکردووە، دەزگای ئەمنی نھێنی ئەمریکا کە بەرپرسە لە پاراستنی سەرۆکەکانی ئەمریکا و خانەوادەکانیان، لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری ھەڵبژاردنی کاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن لە ئێستادا رێوشوێنی ئەمنی توند لەو شوێنە گیراوەتەبەر کە بایدنی تێدا دەمێنێتەوە.

ڕۆژنامەکە دوێنێ 6ی تشرینی دووەم بڵاویکردوەتەوە، "دەزگای ئەمنی نھێنی ئەمریکا پلانی ئەوەەی ھەیە ھێزی زیاتر بنێرێت بۆ شاری ویلمینگتۆن-ی سەربە ویلایەتی دێلاوەیر کە تێدا بایدن چاودێری ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەکات.

توندکردنەوەی ڕێکارەکان لە کاتێکدایە کە ئەگەری دەرچوونی دیموکراتەکان وەک براوەی زۆرینەی نوێنەرانی ئەلیکتڕۆراڵ کۆلێج هەیە و دوای ئەم سەرکەوتنە جۆبایدن بەرەو کۆشکی سپی دەچێت.

هاوکات جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لە وتارێکیدا لە ویلایەتی دیلاوێر ڕایگەیاند "ھەرچەندە لە سەرکەوتنم دڵنیام، بەڵام ئێستا سەرکەوتنی یەکجارەکی راناگەیەنم و چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی دەکەم و داوا لە خەڵکی دەکەم خۆڕاگر بن و ئاڵۆزی خزمەتی کەسمان ناکات".

بایدن باسی لە بردنەوەکەی کردووە لەو ویلایەتانەی کە دەیان ساڵە جێگە هەژموونی کۆمارییەکانە و ئێستا دیموکراتەکان تێدا براوەن،  وتیشی، "دەبینە یەکەم دیموکرات کە دوای 24 ساڵ، ئەریزۆنا ببەینەوە، ھەروەھا دەبمە یەکەم دیموکرات دوای 28 ساڵ جۆرجیا ببەمەوە، ھەروەھا لە فیلادلفیاش سەردەکەوم".

سەرپەیڤ