ئەرمەنستان ئامادەبوونی ئاشتی وانانی روسی لە قەرەباغ داوا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388883-ئەرمەنستان_ئامادەبوونی_ئاشتی_وانانی_روسی_لە_قەرەباغ_داوا_دەکات
سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان خوازیاری ئامادەبونی ئاشتی وانانی روسی بوو لە قەرەباغ بۆ جێگیربوونی ئاگربەس لە نێوان ھێزە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە و کۆماری ئاەربایجان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2020 13:09 Asia/Tehran
  • ئەرمەنستان ئامادەبوونی ئاشتی وانانی روسی لە قەرەباغ داوا دەکات

سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان خوازیاری ئامادەبونی ئاشتی وانانی روسی بوو لە قەرەباغ بۆ جێگیربوونی ئاگربەس لە نێوان ھێزە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە و کۆماری ئاەربایجان .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، نیکۆڵ پاشینیان لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەی ئاڕ دی ئاڵمان بە ئاماژە بەوەی کە روسیا لە ناوچەی قەوقازی باشووری ئامادەیە و باش ئەم ناوچەیە دەناسێ ، جەختی کردەوە : ئێرەوان لەسەر ئەم باوەڕەیە جێگیربوونی ئاشتی پارێزانی روسی لە ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغ دەتوانێ زۆر کاریگەر بێت . 

دیمیتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیاش پێشتر گوتبووی مسکۆ دەتوانێ ھێزەکانی ئاشتی پارێزی خۆی بە مەرجی رەزامەندی نیشاندانی ئازەربایجان و ئەرمنستان بۆ ناوچەی تێکھڵەچوونەکان لە قەرەباغ بنێرێ .