ناکۆکی نێوان کۆماریەکان لە سەر بانگەشەی ساختەکاریی لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
تۆمەت لێدانی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی گزیکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم دواییانە و توڕەیی ئاشکرای ئەو لە ئەنجامەکەی، بووەتە ھۆی ناکۆکیی نێوان کۆماریەکان .
میت رامنی سێناتۆری کوماریخواز و بەربژاری ئەم پارتە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی 2020 ی ئەمریکا لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی دەنگوباسی سی ئێن ئێن وێڕای سەرکۆنەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەم وڵاتە لەبەر بانگەشەی دزرانی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کوماریی سێی نوامبر گوتی : ئەو تا گەیشتن بە ئەنجام درێژە بە شەڕ ئەدات .
لاری ھوگان فەرمانداری کۆماریخوازی ویلایەتی مریلەند روژی یەکشەممە رایگەیاند ھەربەڵگەیەکی ئەگەریی لە بارەی ساختەکاریی لە ھەڵبژاردن دا دەبێ بخرێتەڕوو بەڵام بەمحاڵەوە باوەڕ ناکات شتێک لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بگۆڕێ .
ئەوە لە کاتێکدایە کە راوێژکارانی ترەمپ بە نھێنی پێیان گوتووە شانسی سەرکەوتنی لە دادگادا بۆ گۆڕینی ئەنجامی ھەڵبژاردن زۆر کەمە .