٥٠ کەس لە ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موزامبیک کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388987-٥٠_کەس_لە_ھێرشی_تیرۆریستانی_داعش_لە_باکووری_ڕۆژھەڵاتی_موزامبیک_کوژران
کۆمەڵێک چەکدئار کە وەک باسی دەکرێت پەیوەستن بە تیرۆریستانی داعشەوە، ٥٠ کەسیان لە ھێرشێکی دڕندانەدا بۆ سەر گوندێک لە پارێزگایەکی باکووری ڕۆژھەڵاتی موزامبیک قەڵاچۆکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2020 14:51 Asia/Tehran
  • ٥٠ کەس لە ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موزامبیک کوژران

کۆمەڵێک چەکدئار کە وەک باسی دەکرێت پەیوەستن بە تیرۆریستانی داعشەوە، ٥٠ کەسیان لە ھێرشێکی دڕندانەدا بۆ سەر گوندێک لە پارێزگایەکی باکووری ڕۆژھەڵاتی موزامبیک قەڵاچۆکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕاشاتودەی، تیرۆریستانی ھاوپەیوەند بە داعش، لە ماوەی ڕۆژانی شەممەو یەکشەممە ھێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک لە گوندەکانی پارێزگای «کابودێلگادۆ» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موزامبیک و دوای بەتاڵان بردنی سامان و سوتاندنی ماڵەکانیان، ژناکانیان ڕفاندن و دەیان کەسیشیان قەڵاچۆ کرد.

ئەمە تازەترین ھێرشی دڕندانەیە کە لەم وڵاتەی ڕۆژھەڵاتی کیشوەر ئەفریقسا ڕوو تەدات.

پێشتر لە مانگی ئاپریسلیش دا ٥٠ لاویش کە پەیوەست بوون بە تیرۆریستتانی داعشیان قەبوڵ نەکرد بوو، قەڵاچۆ کران.

سەرەتاکانی نومبەریش نۆ کەس لە پارێزگای «کابودێلگادۆ» لە لایەن تیرۆریستانەوە کوژران.