تشرینی دووه‌م 14, 2020 16:19 Asia/Tehran
  • زیاتر له‌ ملیۆنێک و 300 ھەزار که‌س لە جیھان دا به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەر ئاستی جیهان 656 هەزارو 481 کەس توشی کۆرۆنا بوون و به‌پێی‌ داتاکانیش، عیراق لە ریزبەندی زۆرترین ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسه‌که‌دایه‌.

بەپێی‌ ئامارەکانی ته‌ندروستی‌ جیهانی، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 656 هەزار و 481 کەس لەسەر ئاستی جیهان توشی کۆرۆنا بوون، بەوەش ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسه‌که‌ گەیشتۆته‌ 53 ملیۆن و 746 هەزار و 944 کەس.

لە ئامارەکاندا ئەوەش هاتووە، ملیۆنێک و 309 هەزار و 408 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 37 ملیۆن و 523 هەزار و 973 کەسیش چاکبونەتەوە و ڤایرۆسه‌که‌یان پەڕاندووە.

هه‌ربه‌پێی‌ ئاماره‌که‌ی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا لە پێنج وڵات زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لە ئەمریکا 183 هەزار و 527 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لە هندستان 45 هەزار و 343 هاوڵاتی و لە ئیتاڵیا 40 هەزار و 902 و لە برازیل 35 هەزار و 849 کەس و لە به‌ریتانیا 27 هەزار و 301 هاوڵاتی توشی کۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها عیراق لە ریزبەندی زۆرترین ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسه‌که‌دایه‌ و له‌ پله‌ی‌ نۆزده‌هه‌میندایه‌ و تا ئێستا 514 هەزار و 496 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 580 کەس گیانیان لەدەستداوە و 441 هەزار و 856 کەسیش چاکبونەتەوە.

سەرپەیڤ