توویتە سەرسوڕهێنەرەکانی دۆناڵد ترەمپ لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان
توویته‌کانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به بردنه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ئه‌مریکا و سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر رکابه‌ره‌که‌ی جۆ بایدن، به‌ربژێری دیموکراته‌کان، بوونه‌ته جێی مشت‌ومڕ و سه‌رسوڕمانی هه‌موو لایه‌ک، و له هه‌ڵمه‌ته‌کانیدا له‌دژی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامه.
تره‌مپ له‌توویتێکدا که دوێنێ یه‌کشه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2020 بڵاویکردۆته‌وه، نووسیویه‌تی: به‌هۆی ساخته‌کاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌و بردییه‌وه، ده‌زگا میدیاییه‌کانی جیهان ئه‌م توویته‌ی تره‌مپ به‌وه ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م که بۆ یه‌که‌م جاره دان ده‌نێت به‌بردنه‌وه‌ی رکابه‌ره‌که‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی 3ی تشرینی دووه‌مدا، چه‌ند جارێکیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که فڕوفێل به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن کراوه.
تره‌مپ له‌توویته‌که‌یدا راشیگه‌یاندووه: ئه‌و بردییه‌وه چونکه هه‌ڵبژاردنه‌کان ساخته‌کاری تێدا کرا، و له وێسته‌گه‌کانی ده‌نگداندا رێگه به‌بوونی چاودێره‌کان نه‌درا، جگه‌له‌وه‌ش، ئه‌و کۆمپانیایه‌شی ده‌نگه‌کانی ئه‌ژمار ده‌کرد، سه‌ر به چه‌پی رادیکاڵی بووه له‌نموونه‌ی دۆمینین که ناووناوبانگێکی خراپی هه‌یه و ئه‌و که‌ره‌ستانه‌شی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌کارهێنرابوون، بێکه‌ڵک بوون و بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی له ولایه‌تی ته‌کساس ئه‌و به‌جیاوازییه‌کی زۆر بیباته‌وه، سه‌ره‌ڕای بوونی میدیایه‌کی ساخته و بێده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو پێشێلکارییانه.
دوای که‌متر له نیو سه‌عات، جارێکی تر تره‌مپ له تووتێکیدا به سێ ووشه ده‌یه‌وێت ئه‌و گوومانه له‌لای ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بسڕێته‌وه و ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردنه‌کان ساخته بووه و هه‌ر ده‌یبه‌ینه‌وه.
به‌دوای ئه‌وه‌دا، تره‌مپ له‌توویتێکی تری‌دا ده‌نووسێت: ئه‌و ته‌نها له‌چاوی میدیای هه‌واڵه ساخته‌کاندا بردوه‌یه‌تییه‌وه، دان به به‌هیچ شتێکدا نانێم و رێگه‌یه‌کی دوورمان له‌پێشه و پێویسته بیگرینه‌به‌ر، هه‌ڵبژاردنه‌کان ساخته ده‌رچوون.
جێی ئاماژه‌یه، تره‌مپ ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو دووپاتیکرده‌وه به‌ڵگه‌ی زۆریان له‌به‌رده‌ستدایه به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ساخته‌کاری له جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کاندا له‌ژماره‌یه‌ک ولایه‌ت کراون، له‌وانه ولایه‌ته‌کانی میشیگن و به‌نسلڤانیا و جۆرجیا.
هه‌رچه‌نده تره‌مپ تا ئێستا به‌بێ بوونی به‌ڵگه‌ی روون وئاشکرا، گومانی خستۆته سه‌ر پاکی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ره‌تیده‌کاته‌وه دان به‌شکسته‌کانی بهێنێت، توانیویه‌تی له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ستی لایه‌نگرانی بجووڵێنێت و له‌چه‌ندین شوێنی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا لایه‌نگرانی کۆبکاته و خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ک چۆن له‌گۆڕه‌پانی ئازادی له واشنتۆنی پایته‌ختدا، لایه‌نگرانی کۆبوونه‌وه و بڕوایان وابوو تره‌مپ له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌مێنێته‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، جۆ بایدن به‌جیاوازییه‌کی زۆر له‌پێشه‌وه‌یه و ئاماده‌کاریی بۆ چوون بۆ کۆشکی سپی ده‌کات.