سێندێرز: ترەمپ پڕمەترسی ترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەمریکایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389878-سێندێرز_ترەمپ_پڕمەترسی_ترین_سەرۆک_کۆماری_مێژووی_ئەمریکایە
سێناتۆری ویلایەتی ڤێرمۆنتی ئەمریکا «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوەبەسەرچووی کۆشکی سپیی بە پڕمەترسی ترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەم وڵاتە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2020 05:57 Asia/Tehran
  • سێندێرز: ترەمپ پڕمەترسی ترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەمریکایە

سێناتۆری ویلایەتی ڤێرمۆنتی ئەمریکا «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوەبەسەرچووی کۆشکی سپیی بە پڕمەترسی ترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەم وڵاتە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «بێڕنی سەندێرز» سێناتۆری دیموکراتی ویلایەتی ڤێرمۆنتی ئەمریکا لە پەیامێکی توییتێری دا وێڕای ڕەخنەگرتن لە کەمتەرخەمیی ترەمپ لە ھەمبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا، ن اوبراوی بە پڕمەترسی ترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەمریکا زانی.

«سەندێرز» لە پەیامە توییتێرییەکەی دا نووسی: تەشانەکە خەریکی پەرە سەندنەو لە ماوەی مانگەکانی داھاتووش دا ڕەوشتەکە خراپتریش دەبێت. ھەر لەم ماوەیەدا ترەمپ دەیان ملوێن دۆلاری بۆ لاواز کردنی دیموکراسی کۆکردووەتەوەو بە لایەنگرانی دەڵێت، ھەڵبژاردنەکە ساختەکاریی تیادا کراوە، دیارە ئاوا کەسێکیش پڕمەترسی ترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەمریکایە.