کانونی یه‌که‌م 05, 2020 17:19 Asia/Tehran
  • پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا دەستپێکرا ، روسیا یەکەم وڵاتە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە روسیا دەستیانکرد بە هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا، حکومەتی بریتانیاش دەڵێت رۆژی سێشەممە هەمان هەڵمەت لە وڵاتەکەیان دەستپێدەکەن.

ماڵپەڕ و ئاژانسە هەواڵییەکانی سەر بە روسیا ئەمڕۆ شەممە رایانگەیاند، لە وڵاتەکەدا هەڵمەتی "کوتان دژ بە کۆرۆنا" دەستیپێکردوە و بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا 70 نۆرینگە ئامادەکراوە لە سەرتاسەری وڵاتدا، بڕیارە ژمارەیان زیادبکرێت بۆ 100 نۆرینگە هەتا کۆتایی ئەمساڵ.

پاش کردنەوەی دەرگاکان بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆیان بەمەبەستی وەرگرتنی ژەمەڤاکسینی کۆرۆنا، دوێنێ هەینی سەرۆک شارەوانی مۆسکۆ رایگەیاند، تەنها لەو شارە و لەماوەی پێنج کاتژمێری یەکەمدا، پێنج هەزار هاوڵاتی خۆیان ناونوس کردوە.

هاوکات حکومەتی بریتانیا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە یەکەمین رۆژ دەبێت بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا، بەوەش دەبێتە یەکەمین وڵاتی رۆژئاوایی کە رێگەبدات ڤاکسینی کۆرۆنای تێدا بەکاربهێندرێت

سەرپەیڤ