بەرنامەی جیھانیی خۆراک خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیی بردەوە
بەرنامەی جیهانیی خۆراک (WFP) سەربە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاھەنگێکدا کە لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا، خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیی ٢٠٢٠ی بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم ئاھەنگەدا کە ڕۆژی پێنج شەممە بەڕێوە چوو، «دەیڤید بیسڵی» بەڕێوەبەری بەرنامەی جیھانیی خۆراک خەڵات ، میدالیاو دیپلۆمی ئاشتیی نۆبێلی لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕۆم وەرگرت.
«بیسڵی» بە وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی وتی: مرۆڤ لە سەروبەندی بەرەوڕوو بوونەوەی قات و قڕی دایە و لە بەر شەڕو گۆڕدرانی کەش و ھەواو گشت داگر بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم قات و قڕییەش توندتر دەبێتەوەو لە ئەنجام دا ٢٧٠ ملوێن کەس بەرەو برسیەتی دەڕۆن.
بەرلەمە لە مانگی نوامبەردا بەرنامەی جیھانیی خۆراک گەورەترین ڕێکخراوەی مرۆڤ دۆستانەی جیھان لە بەر ھەوڵە بێ وچانەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ بەرنگار بوونەوەی برسیەتی، یارمەتی دانی چاک بوونەوەی ھەل و مەرج بۆ مسۆگەر کرانی ئاشتی لەو ناوچانەی کە لەژێر کاریگەریی پێکدادانەکاندان، وەک بژاردەیەکی ئەمساڵ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بایەخمەندی نۆبێلی ئاشتی ناسێندرا بوو.