کانونی یه‌که‌م 18, 2020 15:42 Asia/Tehran
  • بایدێن: پەرۆشی دۆسیەی دادەڤانیی کوڕەکەم نیم

سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا لێکڵینەوە لە بارەی دۆسیەی گەندەڵیی کوڕەکەی بە مایەی نیگەرانی نەزانی.

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبزاردەی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو لە وتووێژ لەگەڵ «سی بی ئێس» وتی: من بە تەواوی لە کوڕی خۆم دڵنیام و لە بارەی ئەو بوختانانەش لە ڕووی سەرانەو باجەوە بۆی دەکرێت قەت پەرۆش و نیگەران نیم. لام وایە جۆرێک ناجوامێریی لەگەڵدا کراوە.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ماوە بەسەرچووی ئەمریکا کوڕی «بایدێن»ی بە گەندەڵی دراڤی و سەرانە تۆمەتبار کردووە.

دادگە لەم بارەیەوە خەریکی لێکۆڵینەوەیەو ھەتا ئێستا ھیچ بڕیارێک لەم بارەیەوە دەر نەکراوە.

«جۆ بایدێن» گەلێک جار ڕاپۆرتەکانی ھاوپەیوەند بە چالاکیی بازرگانیی کوڕەکەی لە دەرەوەی ئەمریکا بەدرۆ خستووەتەوە.

سەرپەیڤ