پاپای ڤاتیکان: سیمای منداڵانی سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن چۆن ویژدانەکان ناھەژێنێت؟
«پاپا فڕانسیس» ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێکدا ڕایگەیاند: چۆن سیمای منداڵانی سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن که باجی جه‌نگێکی قورس ده‌ده‌ن، ویژدانه‌کان ناهه‌ژێنێت؟
«پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ئەمڕۆ لە پەیامێکدا به‌بۆنه‌ی له‌دایکبونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح(ع) رایگه‌یاند: بە ھیوام جێژنی کریسمەس ئاڵۆزییه‌کان له هه‌موو رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بکات.
ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان وتیشی: با ته‌ماشای ئه‌و منداڵه زۆرانه‌ی جیهان بکه‌ین، به‌تایبه‌تی له سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن که هێشتا باجی قورسی جه‌نگ ده‌ده‌ن، ده‌بێت سیمایان ویژدانی مرۆڤە پاوانخوازەکان بهه‌ژێنێت، بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی ناکۆکیه‌کان بکه‌ن، چلۆن دەبێ سیمای ئەو منداڵە بێ پەسیوانە ویژدانەکان نەھەژێنێت؟
پاپای ڤاتیکان داواشی کرد کە، له ئە‌مساڵدا و له‌کاتی یادکردنه‌وه‌ی جێژنی کریسمەس هه‌موان پابه‌ندی رێنماییه‌کانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا بن و ده‌مامک بەکار بێنن و خۆیان له دەستومشتاق و لە باوه‌ش کردنی ئازیزانیان ببوێرن.
لەم پەیامانەدا ھیوای ئەوە خوازراوە کە لە ساڵی نوێی زایینی دا تەواتوی جەماوەری عێراق بە دۆستایەتی و ئاشتی و ئاسایشتی تۆکمەوتەواوەوە لە تەنیشتی یەکتر لە ئاراستەی پێشخستنی وڵاتەکەیان تێ بکۆشن.