کانونی دوھەم 02, 2021 13:27 Asia/Tehran
  • ئەمریکا نەیتوانی لە وادەی دیاریکراودا کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ 20 ملیۆن کەس بکات

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەمریکا تەنها نزیکەی سێ ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی بە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوتیووە، لەکاتێکدا، پێشتر رایگەیاندبوو، تا کۆتایی ساڵی 2020 نزیکەی 20 ملیۆن کەس بە ڤاکسین دەکوترێن.

تا ئێستا تەنها دوو ملیۆن و 800 هەزار کەس ڤاکسینەکەیان پێگەشتووە لە ئەمریکادا بەجۆرێک حکومەت 14 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی بەسەر هەر 50 ویلایەتەکەدا دابەشکردووە.تا 30ی کانونی یەکەمی 2020 تەنها 170 هەزار بەساڵاچوو لە خانەی بەساڵاچوان بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتاراون، کە ئەمانە چینێکن حکومەت لە لیستی ئەو هاوڵاتیانە داینابوون کە دەبێت لەسەرەتاوە ڤاکسین وەربگرن بەهۆی کەمی بەرگری جەستەیان.

لە ماوەی رابردوودا و لە 14ی کانونی یەکەمی 2020 لە ئەمریکا دەستکرا بە دابەشکردنی ڤاکسین بەسەر کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکە، کە ژمارەیان 21 ملیۆنە و دواتریش ڤاکسین نێردرا بۆ خانەکانی بەساڵاچوان، کە تێیدا ژمارەیان دەگاتە سێ ملیۆن کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەسەرەتایی مانگی 12ی 2020دا، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ رایانگەیاندبوو، تا کۆتایی ساڵی 2020 نزیکەی 20 ملیۆن هاوڵاتی بە ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا دەکوتن بە پێدانی دوو ژەم، کە دەکاتە 40 ملیۆن ژەمە ڤاکسین.

سەرپەیڤ