کانونی دوھەم 06, 2021 12:28 Asia/Tehran
  • سکۆتلەند، میوانداری لە ترەمپ ناکات

سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەند لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەواڵی گەشتی «ترەمپ» بۆ ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: بە سەرنجدانی قەدەغەی ھاتوچۆو گەشت کردنەکان، لە ئێستادا پێشوازی لە ناوبراو ناکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «نیکۆلا ستورجین» سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەند بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیچ گەشتیارێک بە گوێرەی یاساوڕێساکانی ھاوپەیوەند بە قەدەغەی تایبەت بە کۆرۆنا بۆی نییە بچێتە سکۆتلەندەوە، پێی داگرت: لە ئێستادا ماوەی گەشت کردنی «ترەمپ» بۆ ئەم وڵاتە نادرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەواڵدەریی سپۆتنیک ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند بوو کە «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوە بەسەرچووی ئەمریکا لەوانەیە ھاوکات لەگەڵ ئاھەنگی سوێندخواردنی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا سەردانی سکۆتلەند بکات.

سەرپەیڤ