ترەمپ: بیستەمی ژانویە کۆشکی سپی بەجێ دێڵم
دەستبەجێ دوای پەسەند کرانی «جۆ بایدێن» وەک چل و شەشەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لایەن کۆنگرەوە، «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوەبەسەرچووی ئەم وڵاتە بۆ یەکەمجار ڕایگەیاند کە ڕۆژی بیستەمی ژانویە گواستنەوەی دەستەڵات کۆشکی سپی چۆڵ دەکەم.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێ ڕانەوە لە میدیاکانی ئەمریکا، «ترەمپ» سەرباری قەبوڵ کردنی ئەوەی کە بیستەمی ژانویە بۆ ھاتنە سەرکاری دەوڵەتی تازە، کۆشکی سپی چۆڵ کات، کەچی ھێشتاش ھەر بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردن ناڕازییەو پێی قەبووڵ ناکرێت.
ترەمپ لە بەیاننامەیەک دا وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشەی ساختەکاری لە ھەڵبژاردن دا وتوویەتی: تەنانەت سەرباری ئەوەی کە بە تەواوی نەیاری دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەم و ڕاستییەکان دروست بوونی قسەکانم دەسەلمێنن، بەڵام بە پێی یاسا ڕۆژی بیستەمی ژانویە واز لە دەستەڵات دێنم.
جەختیشی کردووەتەوە کە، بەردەوام وتوومە کە بەربەرەکانێ و خەبات بەردەوام دەبێت ھەتا لەوە دڵنیا بێتەوە کە بەس دەنگە یاساییەکان دەژمێردرێن، گەرچی دەرەنجامی ئێستا کۆتایی ھاتن بە باشترین خولی یەکەمی مێژووی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکایە، بەڵام دەستپێکی خەبات و تێکۆشانە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆمەندیی ھەمدیسانی ئەمریکا.