کانونی دوھەم 08, 2021 04:15 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا، داوای دوور خستنەوەی «ترەمپ» دەکات

«نانسی پلوسی» سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا، داوای له‌مایک پێنس جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا و ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ت و دیموکراتەکان لە کۆنگرێس کرد، «دۆناڵد تره‌مپ» له‌ده‌سه‌ڵات دوربخه‌نه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکەن.

«نانسی پبوسی» له پرێس ‌کۆنفڕانسێک دا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی مادده‌ی ٢٥ی هه‌موارکراوی ده‌ستوری ئه‌مریکا که‌ رێگه‌ ده‌دات به‌ جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌تی ئه‌مریکا سه‌رۆک له‌کاره‌که‌ی دوربخه‌نه‌وه‌، داوا له‌ مایک پێنسی جێگری سه‌رۆک و ئه‌ندامانی کابینه‌ی کۆشکی سپی ده‌که‌ین، «دۆناڵد تره‌مپ» به‌ر له‌ته‌واوبوونی ماوه‌که‌ی له‌٢٠ی ئه‌م مانگه‌ له‌کاره‌که‌ی دوربخه‌نه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ر تره‌مپ له‌لایه‌ن جێگره‌که‌ی و ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی دورنه‌خرێته‌وه‌، ده‌توانرێت جارێکی دیکه‌ له‌رێگه‌ی جوڵاندنی دۆسیه‌که‌یه‌وه‌ له‌ کۆنگرێس، دیموکراتیکه‌کان متمانه‌ له‌ تره‌مپ بستێننەوە، به‌رله‌وه‌ی به‌رێوڕه‌سمێکی شایسته‌ کۆشکی سپی به‌جێبهێڵێت.

پێشتریش، جۆ بایدن سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا رایگه‌یاندبوو، ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌زارەتی داد و نوێنەرانی داد و دادپەروەری به‌گوێره‌ی خواستی خه‌ڵک خزمه‌تگوزاریه‌کان پێشکه‌ش بکەن نه‌ک به‌گوێره‌ی خواستی سه‌رۆکه‌کان.

وتیشی:ده‌بێت جارێکی دیکه‌ وه‌زارەتی داد و نوێنەرانی داد و دادپەروەری متمانەی خەڵک بەدەسەڵاتی یاسا و دادپەروەری بنیاد بنێنەوە و دڵنیابن له‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری زیاتر بچه‌سپێنن.

سەرپەیڤ