سەرۆک کۆماری «ئیکس پایەر» بووی ئەمریکا داوای ئاشت بوونەوە دەکات
«دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوەبەسەرچووی ئەمریکا لە دوایین ڕۆژانی نیشتاەجێ بوونی لە کۆشکی سپی دا داوای ئاشت بوونەوەو پێچانی بریناەکان دەکات.
«دۆناڵد ترەمپ» لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توییتێر ڕایگەیاندووە: ئامادەیە بۆ «ئاشت بوونەوەو پێچانی برینەکان»و لە سەر گواستنەوەی دەسەڵاتیش بەشێوەیەکی هێمنانە و ڕێکخراو و بە بێ گێرە شێوێنی چڕدەبێتەوە.
ترەمپ، وتووشیەتی: بەڕێوەبەرایەتیی نوێی ئەمریکا لە ٢٠ی ئەم مانگەدا سوێندی یاسایی دەخوات، منیش ھەرلە ئێستاوە لە سەر ئەوە چڕ دەبمەوە کە دەسەڵات بەشێوەیەکی هێمنانە و رێکخراو و بێ کۆسپ و گرێ بگوێزرێتەوە،چونکو ئا لەم ساتەدا پێویستمان بە ئاشتەوایی و پێچانی برینەکانە.
«ترەمپ»ڕوو لە جەماوەری ئەمریکاش وتی: خزمەتکردنتان وەک سەرۆک سەربەرزیی ژیانم بووە، ئینجا بۆ ئاگاداریی لایەنگرەکانیشم دەزانم کە نائومێد بوون، بەڵام دەمەوێت بزانن گەشتە مەزنەکەمان تەنها لە سەرەتای دەستپێکردنیدایە.
ترەمپ لەبارەی ئەوانەش کە بە ھەڵخڕاندن و ھاندانی خۆی هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا دووپاتی کردەوە: ئەوانەی کە کردەوەی توندوتیژی یاخود کاری تێکدەرانەیان کردووە نوێنەرایەتی وڵاتەکەمان ناکەن، ئەوانەشی کە یاسایان پێشێل کردوە، دەبێ باجەکەی بدەن.