گڵۆپی سەوزی مایک پێنس بۆ وەلانانی دۆناڵد ترەمپ
کانونی دوھەم 10, 2021 11:00 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی ئەمریکا کاراکردنی ھاوپێچی 25 ی دەستووری بۆ وەلانانی ترەمپ بە دوور نەزانی .
بە پێی راپۆرتی سی ئێن ئێن ، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا کاراکردنی ھاوپێچی 25 ی دەستووری بۆ دوورخستنەوەی دۆناڵد تەرەمپ لە دەسەڵات بە دوور نەزانی و گوتی : بێتوو پڕکێشیەکانی سەرۆک کۆمار زۆرتر بن ڕەنگە پەنا بباتە ئەم ڕێگایە .
لە ھەمان کات دا سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاند ، مایک پێنس بەنیازە لە ئاھەنگی سوێندخواردنی جۆی بایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەم وڵاتە لە بیستی ژانیڤەری دا بەشداری بکات .
ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا گوتبووی لە ئاھەنگی سوێندخواردن دا بەشداری ناکات .
بایدێنیش لە وڵام دا ، ئەم بڕیارەی ترەمپی بە شەرمەزاری بۆ ھەموو دونیا زانی و گوتی ئەەی کە ترەمپ بەنیازە لە ئاھەنگی سوێند خواردن دا بەشداری نەکات رووداوێکی باشە .