بنەماڵەی جۆرج فلۆید 27 ملیۆن زیانبایی وەردەگرن
بن کرامپ پارێزەری بنەماڵەی فلۆید لە بەیاننامەیکدا وتی: ئەوە گەورەترین ڕێککەوتنی مافەوانی مەدەنی ئەمریکا هەتا ئێستا بووە و پەیامێکی بەهێز دەنێرێ کە ژیانی ڕەشپێستان گرینگە و توند و تیژی پۆلیس دژی ڕەنگ پێستان دەبێ کوتایی پێ بێت .
دێرک شووین ئەفسەری پێشووی ئیدارەی پۆلیسی مینیا پۆلیس لە 25 مای ساڵی ڕابردوو نزیکەی 9 خولەک ئەژنۆی خۆی لەسەر ملی جۆرج فلۆید دانا و بووە هۆی مردنی ناوبراو .
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی مردنی ئەو ڕەش پێستە کاردانەوەی زۆری بە دواوە بوو و بووە هۆی بە دیهاتنی بزووتنەوەیەکی نیشتمانی لەپرسی دادگەریی ڕەگەزی . بنەماڵەی جۆرج فلۆید لە مانگی ژوئیەی ڕابردوو دۆسیەی سکاڵای مافەوانی مەدەنی فیدڕالی دژی شارەوانیی ، شووین و سێ ئەفسەری دەرکراوی دیکە کە تاوانبار بوون بە کوشتنی فلۆید دەسپ پێ کرد .
پۆلیس بەشێکە لە ئیدارەی شارەوانیی . ئەوان ئەفسەرانی پۆلیسیان تاوانبارکرد بەوەی کاتێ کە دەیانویست جۆرج فلۆید کونتڕوڵ بکەن مافی ناوبراویان پێشێل کردووە و شارەوانیی ڕێگای داوە کە فەرهەنگی بەکار هێنانی لە ڕادەبەدەری زەبروزەنگ، ڕەگەزپەرەستی و پارێزراویەتی لە سزادان لە نێوان هێزەکانی پۆلیسی شارەکە گەشە بکات .