ئادار 26, 2021 01:51 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی دەرەوەی چین و تورکیا

وەزیری دەرەوەی چین لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەی گەشە پێ دان و قوڵ کردنەوەی ھاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان پەکین و ئانکارا وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «وانگ یی» وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی پێنج شەممە لە میانەی گەشت کردنی بۆ ناوچەکە سەردانی تورکیای کردو لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدارو سەبارەت بە پرسە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەیەکان ڕاوێژی کرد.

ھەروەھا دیدارو وتووێژ لە گەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاش لەو بەرنامانەی «وانگ یی» وەزیری دەرەوەی چین بووە لە سەردانەکەی بۆ ئەم وڵاتە.

«وانگ یی» وەزیری دەرەوەی چین بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی سەردانی تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بکات و چاوی بە کاربەدەستانی باڵای ئێران بکەوێت.

سەرپەیڤ