نیسان 02, 2021 14:18 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین:پەکین بەدووی ھیچ جۆرە دزە کردنێک لە ڕۆژئاوای ئاسیاو یان ئامانجێکی خۆویستانەوە نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی پێنج شەممە بۆ شی کردنەوەی پەیامەکەی «وانک یی» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئەوەی ڕوون کردەوە کە، پەکین قەت بە دووی دەست ڕاگەیاندن بە ئامانجی خۆویستانە، لەشکرکێشانی ناوچەیی یان ھەر چەشنە دزە کردنێک لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ھۆئا چون یینگ» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە پەیامێکی توییتێری دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پەکین بەدووی ھیچ جۆرە دزە کردنێک لە ڕۆژئاوای ئاسیادا نییە، وتیشی: چین لە وڵاتانی ناوچەکە لە بەرامبەر گوشارو ئاڵۆزییە دەرەکییەکان و ھەروەھا بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و دۆزینەوەی سیستمێکی کۆمەڵایەتی و مۆدیلێکی دەستەڵاتی ھاوتەریب لەگەڵ تایبەتمەندییەکانیان، داکۆکی و پشتیوانی دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتیشی: پەکین وڵاتانی ناوچەکە بۆ دەرباز بوون لە زۆنگاوی ململانێی وڵاتانی گەورە یارمەتی دەدات ھەتا بۆ خۆیان ناکۆکی و پێکەوە ھەڵشاخانی ناوچەیییان چارەسەر کەن.

«چون یینگ» لە کۆتایی دا ھیوای خواستووە کە پەکین لە ئاشتی و گەشەپێدانی ناوچەیی لە ڕێگای ھاوکاریی ڕاستبێژانەوە بەشداریی ھەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سەردانی چەند وڵاتی ناوچەکە لەوانە عەرەبستان، کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیماراتی کرد.

سەرپەیڤ