کوژرانی 14 کەس لە پەلاماری کەسانی چەکدار بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە نیجریا
نیسان 03, 2021 16:48 Asia/Tehran
پەلامار کەسانی چەکدار بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە نیجریا کوژرانی 14 کەسی لێکەوتەوە .
بە پێی راپورتی هەواڵدەری فارس ، پەلاماری کەسانی چەکدار بۆسەر بنکەیەکی سەربازی و ناوچەکانی نزیکی لە ویلایەتی نەیجر لە رۆژاوای نیجریا کوژرانی 14 کەسی بەدوادابوو .
میدیا خۆجێیەکان لە نیجریا هەواڵیاندا ، نزیکەی 200 کەسی چەکدار هەڵیانکوتایە سەر بنکەیەک لە ناوچەی ئەلعەلاوە کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەسی مەدەنی و ئەفسەرێکی پۆلیس .
هێرشبەران لە پاشان بنکەکەیان ئاگردا و هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی دەوربەر و حەوت کەسیان کوشت و چەند کەسی دیکەیان رفاند .
تا ئێستا کەس یان گروپێک بەرپربۆکۆسایەتی ئەم پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ بەڵام زوربەی کردەوە تیرۆریستیەکان لە نیجریا لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی بوکۆ حەرام ئەنجام ئەدرێن .
سەرپەیڤ