رەخنە وگازەندەی توند لە دژی فەرانسە دوای دانرانی بەرتەسکی نوێ بۆ حیجاب
دەنگی ئەرێنی ئەنجومەنی پیرانی فەرانسە بە قەدەغەی حیجاب بۆ کچانی ژێر هەژدە ساڵ لەگەڵ ڕەخنەی توند لەم وڵاتە وسەرانسەری جیهان ڕووبە ڕوو بووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلجەزیرە ، بەکارھێنەرانی تۆڕ کۆمەڵایەتیەکان لە فەرانسە و سەرانسەری جیهان بە وەگەڕ خستنی هەشتەگی " دەس لە حیجابی من مەدە" لە پەسەن کراوی ئەنجومەنی سینای فەرانسە لەمەڕ قەدەغەی حیجاب بۆ کچانی ژێر هەژدە ساڵ بە توندی ڕەخنەیان گرت. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، بێجگە لە خەڵکی فەرانسە،چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سەرانسەری جیهانیش کاری حکومەتی ئیمانوئیل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەرانسەیان لە کێشەو تەگەرەنانەوە لەسەری ڕێی موسوڵمانان شەرمەزار کرد.
ئەنجومەنی پیرانی فەرانسە بە تازەیی بە قەدەغەی کەڵک وەرگرتن لە باڵاپۆش لە شوێنە گشتیەکان بۆ کچانی ژێر هەژدە ساڵ وهەروەها قەدەغەی کەڵک وەرگرتن لە حیجاب بۆ منداڵانی هاوڕێ لە سەفەر دەنگی ئەرێنی دا کە بە پەسەن کرانی کۆگەی نیشتمانی ئەم وڵاتە ، ئەم گەڵاڵەیە لە فەرانسە یاسایی دەکرێت.
فەرانسە لە ساڵی ٢٠١١ بە پەسەن کردنی یاسایەک، داپۆشینی سەرو چاوی قەدەغە کردبوو ودوای ئەوە لە وڵاتانی ئوروپایی تر وەکوو دانیمارک ، ئوتریش ، هوڵەند وبۆلگاریاش یاسای وڕێسای هاوشێوەیان پەسەن کرد.
وڵاتانی ئوروپایی لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە سیاسەتی ترس وتوقان لە ئیسلامیان تەشەنا پێداوە.