شەڕ و لێکدانی چیچانی و کوردەکان لە بەلژیک، کەسێک کوژراوە
نیسان 18, 2021 08:10 Asia/Tehran
پۆلیسی بەلژیک رایگەیاند لە شەڕ و لێکدانی نێوان تاقمە چیچانی و کوردەکان لە شاری لیژ ی بەلژیک کەسێک کوژراوە .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڤی ئاڕ تی ، رۆژی ھەینی لە تێکھەڵچوونی نێوان چەند گەنجی چیچانی و کورد لە ناوچەی درڤا لە شاری لیژی بەلژیک کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون . 28 کەسیش گیراون .
پۆلیسی لیژ گوتوویەتی لەم شەڕەدا چەکی گەرمیش دەکار ھاتووە . بە وتەی پۆلیس ، چیچانیەکان بە نیازی تۆڵەسەندنەوە لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان دەرکەوتوون و لە ناوچەی نیشتەجێ بوونی کوردەکان لە گەڵ چەند لاوێکی کورد کردویانەتە شەڕ و ھەرا .
پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی دوو لایەن 100 پۆلیسی ناردووەتە شوێنەکە .
پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە گەڵ 28 کەس کردووە و گوتویەتی لەوانەیە چیچانیەکانی دانیشتوی چەند ناوچە لە شاری لیژ لەم کێشەیەدا دەستیان ھەبێت .