May 08, 2021 21:17 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە ئەفغانستان 12فڕۆکەی ئێف 18ی ڕەوانەی ناوچەکە کرد

دوای ناردنی 6فڕۆکەی بومب هاوێژی بی 52 بۆ ناوچە بە بیانووی چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکان لە ئەفغانستان ، واشنگتون 12فڕوکەی شەڕکەری ئێف هەژدەی ناردە ناوچەکە.

ژێنڕاڵ مارک مەیلی - سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند جگە لە پاپوڕی فڕۆکە هەڵگری ئایزنهاوێ لە دەریای عەرەب و 6 فڕۆکەی بۆمب هاوێژی بی 52 لە قەتەر ، ئەمریکا 12 فڕۆکەی ئێف 18ی دیکەی بۆ چوونەدەری ئیمەنی هێزەکانی لە  ئەفغانستان ڕەوانە کردووە .

ئەو کاربەدەستە سەربازیەی ئەمریکا وتیشی لە هەفتەیەک  لەمەوبەرەوە و لە کاتی دەسپێکی ڕەوتی چوونەدەری  سەربازانی ئەمریکایی لە ئەفغانستان تا ئێستاهیچ  پەلامارێک دژی هێزەکانی ئەمریکایی وناتو ڕووی نەداوە .

ئەو ژنڕاڵە ئەمریکاییە وتیشی : بەوحاڵەش تالیبان درێژە ئەداتە پەلامارەکانی دژی هێزی ئاسایشی وبەرگری ئەفغان وڕۆژانە نزیکەی 80 هەتا 120 پەلاماردژی ئەوان ئەنجام ئەدات .

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە نزیکەی 90  لە سەدی پەلاماری ئاسمانی لە لایەن هیزی ئاسمانیی ئەفغانستانەوە ئەنجام ئەدرێت

سەرپەیڤ