زیاتر لەسێ هەزار ئەمریکی دوای کوتانیان بەڤاکسین مردون
ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئهمریکا باس لەوەدەکەن، لەنێوان دیسەمبەری 2020 بۆ 23ی نیسانی ئەمساڵ، لانیکەم سێ ههزارو 362 ئهمریکایی دوای کوترانیان بەڤاکسینی کۆڕۆنا گیانیانلەدەستداوە.
لەڕاپۆرتێکی تۆڕی "فۆکس نیوز"ی ئهمریکیدا باس لەوەکراوە، پڕۆگرامی "ڤێرس" کە بەرنامەیەکی تایبەتە بەسەلامەتی ڤاکسینەکانو لەلایەن ناوەندی فیدراڵی ئهمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانو خۆپاراستن لێیو ئیدارەی خۆراکو دەرمانی ئهمریکی بەڕێوەدەبرێت، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆربۆتەوە، لەبەرئەوەی هەموو زیانە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکانی لەبەرچاو نەگرتووە، لەوانە ئەو هەموو ژمارە زۆرەی گیانلەدەستدان کە لەدوای کوتران بەڤاکسینەکان ڕوویانداوە.
لەوبارەیەوە تکەر کارلسۆن پێشکەشکاری کەناڵە ئهمریکییەکە باسی لەوەکردووە، لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریکا سێ جۆر ڤاکسین بەکاردەهێنرێت کە ئەوانیش ڤاکسینەکانی "فایزەر"و "مۆدێرنا"و "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن"ن، "کەس بەتەواوەتی نازانێت ئەوانەی لەدوای کوترانیان بەڤاکسینی کۆرۆنا مردوون چەند کەسن".
هەر بەگوێرەی زانکۆی جۆبز هۆپکینز کە لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی ئهمریکا داتاکانی پەیوەست بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەئهمریکا کۆدەکاتەوە ئهوه ڕونکراوهتهوه، "لەسەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشییەکەوە تاوەکو ئهمڕۆ شەممە، 33 ملیۆنو 370 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، کە لەو ژمارەیە 595 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە".