ژماری تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهان دا لە 161 میلیۆن کەس تێپەڕی
لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە 161 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٣ ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارێکی زانکۆی جۆنز هۆپکینز ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتوەتە زیاتر لە 161 ملیۆن کەس و 3ملیۆن و 300 هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
وەک لەئامارەکانی زانکۆی ناوبراودا ئاماژەی پێدراوە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەپێشەوەی وڵاتانی جیهانە بۆ ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدا بەپەتای کۆرۆنا و بەو پێیەش زیاتر لە 32 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 585 هەزارو 224 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، بەدواشیدا وڵاتی بەرازیل دێت کە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا تیایدا گەیشتوەتە سەروو 15ملیۆن و گیان لەدەستدانی 432 هەزارو 628 تووشبوو.
بەپێی هەمان ئامار لەدوای ئەو دوو وڵاتە هەریەک لەهندستان و مەکسیک و بەریتانیا و ئیتاڵیاو روسیا فەرەنساو ئەڵمانیاو ئیسپانیا دێن.