داوای بەفەرمی ناسرانی قەڵاچۆی قوتابیە شیعەکان لە ئەفغانستان وەک جینۆساید
بنەماڵەی کوژراوانی پەلاماری سەر مەکتەبی سەییدوشوھەدای کابول لە حکومەت و دامودەزگا نێودەوڵەتیەکانیان ویست ئەم پەلامارە وەک جینوساید بە فەرمی بناسن .
بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی شفقنای افغانستان ، بنەماڵەی کوژراوانی پەلامار سەر قوتابخانەی سەیدوشوھەدا لە بڕیارنامەیەک دا خوازیاری راگێندرانی جینۆساید ، پەلامار بۆسەر بێ بەرگری ترین توێژی کۆمەڵگا بوون کە پێیشێلکردنی ھەموو بایەخە مرۆییەکانە .
بنەماڵەی قوربانیان ھەرەھا لە کۆمەڵگای جیھانیی ، رێکخراوی نەتەوەکان ، حکومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیان ویستووە ئەم پەلامارە لە رێگەی لیژنەی دۆزینەوەی راستیەکان تاووتوێ بکەن تا بەمجۆرە کومەڵگای ھەزار و بە تایبەت کچان لە مافی خوێندن بێبەش نەبن .
رۆژی شەممەی رابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەی تیرۆریستیی لە بەرامبەر قوتابخانەی کچانەی سەیدوشوھەدا لە رۆژاوای کابولی پێتەختی ئەفغانستان ، 85 کەس کوژران و زیاتر لە 150 کەس بریندار بوون .