May 17, 2021 09:08 Asia/Tehran
  • کۆتایی بێ ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی فەلەستینەوە

دانیشتنی ئۆنلاینی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی گۆڕانکاریەکانی فەلەستین و غەززە ، بە تەگەرەنانەوەی ئەمریکا ، بێ هیچ ئەنجامێکی دیاریکراو کۆتایی هات .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، ئەم جڤینە کە لەسەر داوای چین، نەرویژ و تونس بۆ لێکدانەوەی تێکهەڵچوونەکانی نێوان رژێمی زایۆنی و خوڕاگریی فەلەستین بەڕێوەچوو ، سێهەمین دانیشتنی ئەم ئەنجوومەنەیە لە ماوەی حەوتەی رابردوودا سەبارەت بەم پرسە .

دوو دانیشتنی پێشووش بە تەگەرەنانەوەی ئەمریکا و رێگرتن لە مەحکوم کرانی تاوانکاریەکانی رژێمی زایونی لە دژی گەلی فەلەستین بێ بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی هاوبەش کۆتایی هات .

 ریاز مالکی وەزیری دەرەوەی قەوارەی خوبەڕێوەبەری فەلەستینی ، پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی بە نمونەی تاونی جەنگی زانی و لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ویست لە دژی تەلەڤیڤ بایکۆتی چەکەمەنی رابگەیەنێ .

سەرپەیڤ