5 ی حوزەیران ، رۆژی جیھانیی ژینگە
ئەمڕۆ 5ی حوزەیران ، وەک رۆژی جیھانیی ژینگە ناسراوە .
بۆ یەکەم جار کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی لە بارەی ژینگە ، لە ستۆکھۆڵمی پێتەختی سوید بەڕێوەچوو . ئەم کۆنفڕانسە بە بەشداریی 1300 نوێنەر لە 113 وڵاتی جیھان و بە دروشمی تەنیا یەک زەوی ھەیە ، کاری خۆی دەسپێکرد .
لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەم کۆنفڕانسە ، پلانداڕشتن بۆ رۆنانی ناوەندی نیشتەجێبوون بە لەبەرچاوگرتنی ژینگە ، دیاریکردن و کۆنتڕۆڵی مادەپیسکەرەکانی ژینگە و پاراستنی ژینگە بۆ نەوەکانی داھاتوو بوو .
ئەنجامی ئەم کۆنفڕانسە پێکھاتنی رێکخراوێکی نێوی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی ژینگە و رێگرتن لە فڕێدانی مادە پیسکەرەکان لە نیو ئوقیانوس و دەریاکان و بەرتەسکردنەوەی دروستکردن و رێگرتن لە مادەی شیمیایی بوو .
لە لایەکی دیکەوە کۆنفڕانسی ستۆکھۆڵم لە راستی دا خاڵی دەسپێکی بەنێودەوڵەتیی بوونی پرۆسەی پاراستنی ژینگە بوو .
دوای ئەوەش وڵاتان پلانی جۆربەربەجۆریان بۆ کەمکردنەوە لە ئالوودەیی ژینگە گرتەبەر .