نیگەرانی دەربڕینی ئەمریکا لە ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر قوڵایی خاکی عێراق
حوزهیران 08, 2021 06:22 Asia/Tehran
باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر قوڵایی خاکی عێراق نیگەرانیی دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فارس،« تۆماس گرینفیلد» باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ھەر چەشنە ھێرشێکی سەر خەڵکی سڤیل لە کەمپی پەناخوازانی «مەخموور» پێشێلکردنی یاساوڕێسای نێونەتەوەیی و مرۆڤ دۆستانەیە.
وتەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کاتێکدایە کە لەشکریانی خودی ئەم وڵاتەش وەکو داگیرکەر لە خاکی عێراق دا مۆڵ دراون و بە پێی پەسەند کراوەی پەرلەمانی عێراق لە سەریانە خاکی ئەم وڵاتە چۆڵ کەن، کەچی سەرباری ئەمەش ئەمریکا بە بیانووی خەباتی دژی داعش جەخت لە مانەوەی لە عێراق دا دەکاتەوە.