بایدێن لە کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە ئەفغانستان بەرەڤانیی کرد
«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا ھۆکارەکانی کشاندنەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە ئەفغانستان و شوێنھاتەکانی مانەوە لەو وڵاتەی ڕوون کردەوەو لەو بڕیارەی بەرەڤانیی کردو وتی: ئامادە نیم تەنانەت سەربازێکی دیکەش ڕەوانەی ئەوێ بکەم.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جۆ بایدێن» ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکدا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە ئەفغانستان وتی: مانەوەی ئێمە لە ئەفغانستان واتە قوربانی دانی زیاتر لە ڕیزی سەربازانی ئەمریکی. سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرکردە سەربازییەکان خوازیاری کشانەوەی خێران لە ئەفغانستان، وتیشی: ئامانجەکانمان لە ئەفغانستاندا وەدی ھاتوون.
ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە جەماوەری ئەفغانستان دەبێ بۆخۆیان چارەنووسی وڵاتەکەیان دیاری بکەن وتی: ڕابەرانی ئەفغانی دەبێ بۆ دیاری کردنی چارەنووسی وڵاتەکەیان لە دەوری یەک خڕ ببنەوە.
«بایدێن» وتیشی: ئێمە دەبێ لە سەر ململانێی ستراتژی لەگەڵ چین دا چڕ ببینەوە، ھەڕەشەی داھاتوو لە لایەن باشووری ئاسیایە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێچەوانەی بۆچوونی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ئەمەی کە ئامانجەکانی خۆیانیان لە ئەفغانستاندا پێکاوە، کارناسان و خاوەن ڕایانی بواری کاروباری ئەفغانستان لەو باوەڕەدان کە ئەمریکا لە ئەفغانستاندا بەس خاوەنی ئەزمونێکی شکست خواردووی داگیرکاری و شەڕێکی بیست ساڵەیەو ماڵوێرانی و کوشت و بڕو ھەڵوەدایی بۆ جەماوەری ئەفغانستان و سەپاندنی زیانی گیانی و دارایی بە سەر سەرانەدەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا نەبێ ھیچی دیکەی لە ئەفغانستاندا مسۆگەر نەکردووە.