دوای 18 ڕۆژ ژماری تەرمە دۆزراوەکانی داڕمانی بینای فلۆریدا گەیشتە 90 تەرم
تهمووز 12, 2021 05:31 Asia/Tehran
لە حاڵێکدا کە 18 ڕوژ لە داڕمانی بینای شاری مەیامی ئیالەتی فلوریدا تێدەپەڕێ ، کاربەدەستانی ئەو شارە باسیان کرد لە زیاد بوونی ژماری تەرمە دۆزراوەکان بۆ 90 تەرم.
سەرۆکی شارەوانی شاری مەیامی وتی : شوناسی 71 کەس لە قوربانیان ناسراوە و کەسو کاری ئەوانیش ئاگادار دەکرێنەوە .
بەشگەلێک لەو بینایە 24 ژوئەن تووشی داڕمان بوو یەکشەمەی هەفتەی ڕابڕدوو
هاوکات لە گەڵ نزیک بوونەوەی باهۆزی ئێلسا بۆ باشووری فۆوریدا ئەو تاوەرە 12 نهۆمیە بە تەقەمەنی بە تەواوەتی ڕووخا.
پێشتریش سەرۆکی شارەوانی مەیامی لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاندبوو هێشتا ژومارێک خەڵک بێسەرشوێنن.
کاربەدەستانی ئەمریکایی هێشتا سەبارەت بە هوی سەرەکی داڕمانی ئەو تاوەرە لە شاری مەیامی لە ئیالەتی فلوریدا ڕای خۆیان دەرنەبڕیوە و باسیان کردووە لە درێژەی لێکوڵینەوەکان .
سەرپەیڤ