ته‌مووز 13, 2021 11:10 Asia/Tehran
  • فائۆ: کۆرۆنا ھەڕەشەیەکە بۆ ئاسایشتی خۆراکی جیھانی

ڕێکخراوەی خۆراک و کشت و کاڵی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: تەشەنای کۆڤیدی_١٩ لە ھەڵکشانی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەرەوڕووی قات و قڕین ڕۆڵی ھەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی نێونەتەوەیی رادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرەنسا لە پاریسەوە، ڕێکخراوەی خۆراک و کشت و کاڵی  ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان(فائۆ) لە ڕاپۆرتێکدا وشداریی داوە کە تەشەنای کۆڤیدی_١٩ لە ھەڵکشانی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕووبەڕووی قات و قڕی ببوونەوە، ڕۆڵێکی کارای ھەبووەو لە درێژماوەدا شوێن لەسەر لە ئاسایشتی خۆراکیی جیھانیش دا دادەنێت.

ئەم توندبوونەوەی قەیرانەی قات و قڕی لە جیھاندا واتە بەڕادەی سەدی ١٨ لە ماوەی ساڵێکدا زیاترین ڕادەیە لە ماوەی لانیکەم  ١٥ ساڵی ڕابردووداو زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە ئامانجی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بنەبڕکردنی قات و قڕی لە جیھان ھەتا ساڵی ٢٠٣٠ دەخاتە مەترسییەوە.

«فائۆ» لەم ڕاپۆرتەی دا کە ڕۆژی دووشەممە بە ھاریکاریی سندوقی خۆراک و کشت و کاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، بەرنامەی جیھانیی خۆراک و ڕێکخراوەی جیھانیی تەندروستی بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاندووە: لە ساڵی ٢٠٢٠ لە نێوان ٧٢٠ ھەتا ٨١١ ملوێن کەس لە جیھاندا بەرەوڕووی قات و قڕی بوون کە ئەمە نزیکەی ١١٨ ملوێن کەس زیاتر لە ساڵی ٢٠١٩یە.

«دۆمینیک بورژێن» بەڕێوەبەری نووسینگەی «فائۆ» لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای ھاودەردی دەربڕین ڕایگەیاند: ئێمە شایەتی ئەوەین کە ڕێژەکە بە توندی ھەڵکشاوە.

سەرپەیڤ