ته‌مووز 16, 2021 21:28 Asia/Tehran
  • ھەڵوەدا بوونی دووھەزار کەس دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە ویلایەتی «ئۆرگێن»ی ئەمریکا

ئاگرکەوتەوە لە ویلایەتی «ئۆرگێن»ی باکووری ڕۆژئاوای ئەمریکا بووەتە ھۆی ھەڵوەدا بوونی دووھەزار کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئاگرکەوتنەوە لە باشووری ویلایەتی «ئۆرگێن»ی ئەمریکا ھەتا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەکاتی خۆجێی دووھەزار کەس لە دانیشتووانی ئەم ویلایەتەی ھەڵوەدا و ئاوارە کردووە بەڵام کەس زیانی وێ نەکەوتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە باشووری ویلایەتی «ئۆرگێن» ٧٥ بیناش کاول بوونە.

ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە شەشەمی ژوئیەوە دەستی پێ کراوە، بەڵام ھۆکارەکەی ھێشتا ڕوون نەبووەتەوەو تەنیا لەسەدا حەوتی کۆنترۆڵ کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەپۆلی گەرمایەکی دەگمەن لە باکووری ئەمریکاو باشووری ڕۆژئاوای کەنەدا بووەتە ھۆی ئەوەی کە دەیان کەس لەم ناوچانەدا گیانی خۆیان لەدەست بدەن.

سەرپەیڤ