فائۆچی : ئەمریکا لە کێشەی کۆرۆنای دێڵتادا پێوە بووە
سەرۆکی رێکخراوی ئاڵێرژی و نەخۆشیە چڵکیەکانی ئەمریکا باسی کێشە و گرفتەکانی ئەم وڵاتە هاوکات لە گەڵ بەرزبوونەوەی تەشەنای کۆرۆنای دێڵتا لە ئەمریکا .
ئانتۆنی فائۆچی سەرۆکی رێکخراوی ئالێرژی نەخۆشیە چڵکیەکانی ئەمریکا شەوی رابردوو گوتی : وڵاتە یەکگرتووەکان تووشی کێشەی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنای دێڵتا بووە بە هۆی ژماری ئەمریکیە ڤاکسینە نەکراوەکان .
فائۆچی هەروەها رەخنەی گرت لە دەمامک لێ نەدانی شارومەندانی ئەمریکا و رەچاو نەکردنی رێنماییە تەندروستیەکان .
لە رۆژانی رابردوودا راشێڵ ڤالنسکی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنتڕۆڵ وپێشگری کردن لە نەخۆشیەکانی ئەمریکایش لە بارەی بەرزبوونەوەی ژماری تووشبووان بە کۆرۆنای دێڵتا نێگەرانیی نیشاندابوو
ڤالنسکی گوتی :زانیاریە بەراییەکانی چەندین ویلایەت نیشان ئەدات کە سەتی 99.5 ی حاڵەتەکانی مردن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ کەسانێک کە ڤاکسینە نەکراون و دەکرێت لە رێگەی ڤاکسین لە مردنی تووشبووان پێشگری بکرێت .