ئەمەریکا داوای لێکۆڵێنەوە لە رووداوی کوشتنی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399249-ئەمەریکا_داوای_لێکۆڵێنەوە_لە_رووداوی_کوشتنی_خێزانە_کوردەکەی_کۆنیا_دەکات
‌ خێزانێکی کورد لە تورکیا لەچەند ساتێکی کەمدا ٧ کەسی لێکوژرا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکh داوای لێکٶڵینەوە لەم رووداوە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2021 05:36 Asia/Tehran
  • ئەمەریکا داوای لێکۆڵێنەوە لە رووداوی کوشتنی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکات

‌ خێزانێکی کورد لە تورکیا لەچەند ساتێکی کەمدا ٧ کەسی لێکوژرا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکh داوای لێکٶڵینەوە لەم رووداوە دەکات.

 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند " چاوەڕوان دەکەین تورکیا دڵنیایی بدات لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە و هەر تۆمەتێکی تری رەگەزپەرستی دەکرێت."

ئێوارەی هەینی ٣٠ ی تەمموز خێزانێکی کوردی حەوت کەسی لە شاری کۆنیای تورکیا، لەلایەن چەند تورکێکەوە هێرشکرایەسەریان و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە، کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن، کۆمەڵکوژ کران.

ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لەسەر زاری حەمدی داڵ برای حەکیم داڵ بڵاویکردەوە، لەبەر ئەوەی کوردن هێرش دەکرێتە سەریان و وتی، "لەبەر ئەوەی ئێمە کوردین ئێمەیان خۆشناوێت، دەیانگوت دەبێت ئێرە بفرۆشن و بڕۆن”.

ماوەیەکە لە تورکیا هێرشی تورکە توندڕەوەکان بۆ سەر خێزانە کوردەکان لە هەڵکشاندایەو، تەنها بە کوردانی تورکیاشه وه نەوەستاوەتەوە، بەڵکو هەندێکجار خێزانە کوردەکانی هه ریمی کوردستانیش کە بۆ گەشتیاری و تەندروستی دەچنە تورکیا ڕووبەڕووی دەستدرێژ دەبنەوەو کراونەتە ئامانجی چەندان هێرش.