تالیبان: ئاسایشتی کۆنسولگەریی ئێران لە ھەرات دەستەبەرە
وتەبێژی تالیبان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند: ئاسایشتی تەواوی شوێنە دیپلۆماسییەکان لەوانە کۆنسولگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەرات ، دەستەبەرە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «زەبیحوڵڵا موجاھید» ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ھیچ دەست درێژییەک لەو شارانەی لەژێر ڕکێفی تالیباندایە نەکراوەتە سەر کۆنسولگەرییەکان و داسایشتیان دەستەبەر دەکرێت.
وتەبێژی تالیبان لە ئەفغانستان لە درێژەی قسەکانی دا سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ھەواڵێک لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاوێژی «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا»و تالیبان و ئەمریکا لە بارەی دیاری کرانی سەرۆکی دەوڵەتی کاتی لە ئەفغانستان و وەدی ھاتنی لەسەدا ٩٥ی ڕێککەوتن لە سەر ئاگربڕە شەش مانگەکەی قەتەریش وتی: ئاوا شتێک ڕاست نییە.
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ھەینی وێڕای ئاماژە کردن بە زاڵ بوونی تالیبان بەسەر شاری ھەرات دا، لە سەر وریا بوونیان سەبارەت بە ڕەچاوکردنی ئاسایشت و تەندروستیی تۆکمەوتەواوی دیپلۆماتەکان و شوێنە دیپلۆماسییەکان جەختی کرد بوو.