ئاب 15, 2021 09:33 Asia/Tehran
  • پێکدادانی نێوان ھێزە دەوڵەتییەکانی ئەفغانستان و تالیبان گەییشتە گردوپەڕی کابۆل

سەرچاوە ھەواڵڵەکان بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە باسی پێکدادانی نێوان ھێزە دەوڵەتییەکانی ئەفغانستان و تالیبانبان کرد لە گردوپەڕی کابۆل.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سکای نیوز، سەرچاوە خۆجێییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە دەنگی پرژوبڵاوی تەقە تفەنگ لە ھێندێک گەڕەکی کابۆل دەبیسترێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کارەبای کابۆل لەم شارەدا بڕاوەو دەنگی تەقە تفەنگ لە ھەموو لایەکەوە دەگاتە گوێ. 

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھێندێک لە سەرچاوەکان باسی ڕوودانی بشێوی لە بەندیخانەی «پلچەرخی» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی کابۆلیان کردووە.

ڕاپۆرتەکان ھەروەھا دەربڕی ئەوەیە کە کارگێڕانی باڵوێزخانەی ئەمریکا بە پەلە خەریکی ڕۆییشتن بەرەو فڕۆکەخانەی کابۆلن.

تالیبان لە مانگی ئاپریلەوە لە کاتێکدا کە ھێزەکانی بیانی دوای ٢٠ ساڵ داگیرکردنی ئەفغانستان خەریکی چۆڵ کردنی ئەم وڵاتەن، ھێرشەکانی بۆ شکست پێ ھێنانی دەوڵەتی کابۆل پەرە پێ داوە.

«ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان تێکچوونی یەکجاریی ڕەوشتی ئاسایشتیی ئەفغانستانی بۆ بڕیاری لەناکاوی ھێزەکانی ئەمریکی لەمەڕ کشانەوە لەم وڵاتە گەڕاندووەتەوە.

سەرپەیڤ