ئاب 16, 2021 09:48 Asia/Tehran
  • «سەلاحەددینی ئەییوبی»: کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو دەکەین بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھاوبەش  کە تەواوی چینەکانی کۆمەڵگا بگرێتەوە

«سەلاحەددینی ئەییوبی» بە پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕایگەیاند:کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو دەکەن بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھاوبەش  کە تەواوی چینەکانی کۆمەڵگا بگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی ئەفغانستانەوە، ئەندامانی تاقمی تالیبان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە چەند کاژێرێک دوای ھەڵاتنی «موحەممەد ئەشزەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەرەو تاجیکستان ، دەستیان گرت بە سەر کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی دا.

بە پێی ئەم  ڕاپۆرتە کۆمەڵێک لە ڕابەرانی تالیبان تاوێک دەستیان کرد بە پیاسەکردن بە نێو کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی داو ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە لە کۆشکەکەدا ھیچکام لە لایەنگرانی «ئەشرەف غەنی» نەما بوونەوە پاسەوانێکی تایبەتیی ناوبراو نەبێت کە بۆ ڕادەست کردنی کۆشکەکە بە ھێزەکانی تالیبان لەوێ مابووەوەو خۆشحاڵ بوو لەوەی کە بەبێ شەڕو خوێنڕشتن کۆشکە ڕادەستی سەرکردەکانی تالیبان دەکات.

تاقمی تالیبان ڕایگەیاند: بازگەو خاڵی پشکنینی لە دەروازەکانی ھاتنە ژوورەوەی کابۆلی پێتەخت و شوێنی جۆربەجۆر داناوەو کۆمەڵێکیشی دیاری کردووە بۆ پاراستنی باڵوێزخانەو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان.

کۆمەڵێک لە بەرپرسانی تالیبان ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە بەم زووانە لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی ئەفغانستانەوە پێکھاتنی «ئیماراتی ئیسلامیی ئەفغانستان» ڕادەگەیەنن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «سەلاحەددینی ئەییوبی»یش ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو دەکەن بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھاوبەش  کە تەواوی چینەکانی کۆمەڵگا بگرێتەوە.

«سەلاحەددینی ئەییوبی» لە ڕابەرانی تاقمی تالیبان کە بۆ پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە قسەی دەکرد ، جەختی لەوە کردەوە کە، بە پێی بڕیاری لێژنەی سیاسیی تالیبان زنجیرە کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو دەکەن بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھاوبەش  کە تەواوی چینەکانی کۆمەڵگای ئەفغانستان بگرێتەوە.

«مەلا حەمدوڵڵا»ی بەرپرسی ئاسایشتی کابۆل و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی کانی کابۆلیش ڕایگەیاند: دوای بیست ساڵ شەڕو پێکدادانی پەیتاپەیتا دژی ھێزەکانی بیانی و ھێزی دەوڵەت لە ئێستادا چووینەتە نێو کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی و تەواوی بەرپرسان، کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەفغانستان، وەزیران ، فەرماندەرانی سوپاو پۆلیس و خەڵکی کابۆل لە دابین کرانی ئاسایشتیان دڵنیا دەکەینەوە.

سەرپەیڤ