داخوازیی تالیبان لە کارمەندانی دەوڵەت لەمەڕ گەڕانەوە بۆ شوێنی ئیش و کاریان
تاقمی تالیبان داوای لە کارمەندانی دەوڵەتیی ئەفغانستان کرد کە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ئیش و کارەکانیان.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شەفەقنای ئەفغانستان، «عەبدوسەلام حەنەفی» پێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی تاقمی تالیبان لە قەتەر ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: کارمەندانی شاندە دیپلۆماسییەکان، بنکەکانی سەربازی و فەرمانگە مەدەنییەکان دەتوانن بە بێ ھیچ پەرۆشییەک لە سەر کاری خۆیان بەردەوام بن.
«عەبدوسەلام حەنەفی» وتیشی: پێشێلی مافی کەس ناکرێ و ئافرەتانیش دەتوانن بە ڕەچاوکردنی پۆشتەیی و بەکارھێنانی باڵاپۆش کاری خۆیان بەردەوام کەن.
ئەم ئەندامەی باڵای تالیبان جەختی لەوەش کردەوە کە، تالیبان ھەوڵ بۆ دامەزراندنی بنکەیەک دەدات لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھاوپەیمانی کە ھەموومان تیای دا بەشدار بین.
«عەبدوسەلام حەنەفی» پێشی داگرت: خزمەتی ئەفغانستان دەکەین، چ لە بەشی مەدەنی و چ لە بەشی سەربازی دا کەس سەرەتییەکانی خۆی لە دەست نادات.
ھاوکات «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تاقمی تالیبان ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: کەس بۆی نییە ھەڕەشە لە کاربەدەستانی پێشووی دەوڵەتی ئەفغانستان بکات و ئازاریان بدات.