بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ھێرشە تیرۆریستییەکان لە پێتەختی ئەفغانستاندا
ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەیاننامەیەک دا لە سەر بەرپرس بوونی ھۆکارانی ھێرشە تیرۆریستییەکان لە پێتەختی ئەفغانستان و دادگایی کردنیان پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەکەی دا جەختی لە ھەموو وڵاتان کردەوە کە بە شێوەی چالاکانە لە بواری بە بەرپرس زانینی ھۆکارانی ھێرشە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی پێنج شەممە لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان ھاوکاری بکەن.
ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەروھا لە بەیاننامەکەی دا داوای لە تەواوی وڵاتان کردکە بەگژ ھەڕەشە تیرۆریستییەکانی دژی ئاشتی و ئاسایشت لە جیھاند بچنەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە دوابە ئوای ڕوودانی دوو تەقینەوە لە بەردەم فڕگەی کابۆل و ھەروەھا ھوتێل «بارۆن» ١٧٠ کەس لەوانە ١٣ لەشکریی تیرۆریستی ئەمریکی کوژران .
ئەم تەقینەوەانە یەکەم تەقینەوە بوون کە لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ھاتنی تالیبان بۆ کابۆل ڕوویان دابوو. ھەروەھا ئەم تەقینەوانە ھاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوە لە مۆڵەتی ٣١ی ئوتی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان قەوماون.
لە ئێستادا تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەنجام دانی ئەو تاوانەی بە ئەستۆ گرتووە.