نووسەرو لێکۆڵەری فەرەنسی: گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان دەستپێکی جیھانێکی تازەی دوای ئاوا بوونی ئەمریکایە
نووسەرو لێکۆڵەرێکی فەرەنسی ڕایگەیاندووە: داگیرکرانی ئەفغانستان لە لایەن تاقمی تالیبانەوە دەستپێکی جیھانێکی تازەی دوای ئاوا بوونی ئەمریکایەو ئەم وڵاتە بەرەوڕووی لێکدابڕان و دووبەرەکی بووەتەوە.
«نیکۆلا باورز» نووسەرو لێکۆڵەری فەرەنسی لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ نووسی: کشانەوەی کارەساتباری ئەمریکا لە ئەفغانستان نەک ھەر دەوڵەتی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکای بێ بایەخ کردووە، بەڵکو گەڵاڵەی گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ ڕیزی یەکەمی ڕێکمەندیی نێونەتەوەییشی لەبار بردووە.
ئەم نووسەرو لێکۆڵەرە فەرەنسیە وتووشیەتی: ئەمریکا شکست ھێناوو سوک کراو لە ئەفغانستان ھاتە دەرەوە کە ئەم کارەش بە ھەنگاوەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشوو دژی ھاوپەیمانەکانی ئەم وڵاتە دەستی پێ کراو دەوڵەتی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئێستاش گەرەنتیە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاەی لاواز و بێ بایەخ کرد.
«نیکۆلا باورز» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھاوتەریب لەگەڵ لاواز بوونی گەرەنتییە ئاسایشتییەکانی ئەمریکا، جێ و شوێنی چین، ڕووسیا، ئێران و تورکیا بەھێز بووە.