ئه‌یلوول 07, 2021 12:17 Asia/Tehran
  • بەشداریی ڕووسیا لە نەریتی سوێندخواردنی دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان

وە زیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەگەر مۆسکۆ بانگێشتنی نەریتی سوێند خواردنی دەوڵەتی تازەی کابۆل بکرێت، بەشداریی تیادا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە دەربڕینی ئەمەی کە تەنیا دەوڵەتێکی گشتداگر دەتوانێ ببێتە ھۆی دامەزرانی سەقامی سیاسی و گوێزرانەوەی ئەم دۆخەی ئێستا بۆ ژیانێکی ھێورو ئەرخەیان، وتیشی: ئەگەر دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان داگری چین و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە بێت، مۆسکۆ ئامادەیە داکۆکیی لێ بکات.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێنج شەممەی ڕابردووش ڕایگەیاند بوو کە، ناکۆکییە نێوخۆییەکان لە ئەفغانستان دەبێ لە ڕێگای دانوستانەوە و بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.

لە ھەل و مەرجێکدا کە تالیبان بە سەر زۆربەی ئەفغانستاندا زاڵ بووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە بە فەرمی ڕابگەیەندرێت.

کۆمەڵێک لە کارناسان ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە دۆڵی «پەنجشیر» بە ھۆکارێکی دواکەوتنی دامەزرانی دەوڵەتی داھاتووی کابۆل دەزانن.

سەرپەیڤ