قەیرانێکی نوێ بۆ حکومەتی بایدێن ، زیاتر لە 4 ھەزار پەناخواز لە رێگەی ئەمریکادا
ئهیلوول 27, 2021 06:27 Asia/Tehran
دوو سەرچاوە لە حکومەتی پاناما باسی تێپەڕینی نزیکەی 4 ھەزار پەناخوازی خەڵکی ھائیتی دەکەن بەرەو سنوورەکانی کۆلۆمبیا و دەڵێن ئامانجیان گەیشتن بە ئەمریکایە .
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، لانیکەم لە نێوان 3500 تا 4 ھەزار پەناخواز کە زۆربەیان دانیشتووی ھائیتی و کوبان ، بە تپەڕین لە دارستانەکانی داریین و پارێزگەی چریکۆ ، لە رێگەی سنوورەکانی ئەمریکادان .
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێستاکە کەمپێکی گەورەی کاتیی بۆ زیاتر لە 15 ھەزار پەناخوازی خەڵکی ھائیتی لە سنووری ئەمریکا و مەکسیک رۆنراوە ، بابەتێک کە لە چەند حەوتەی رابردوودا بووە بە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی حکومەتی جۆ بایدێن .
تا ئێستا دیار نیە حکومەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو شەپۆلەی پەناخوازان چ بڕیارێک ئەدات .
رەوشی نالەباری ئابووری لە دوو وڵاتی ھائیتی و کوبا بووەتە ھۆی راکردنی خەڵک لەو دوو وڵاتە .